حه‌سنا مه‌ته‌ری گورانی بێژ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پێشكه‌شی گه‌لی كوردستان ده‌كات به‌ناوی (عیدك یا كوردستان)ه.
ئه‌م گۆرانییه له هۆنراوه‌ی شاعیری به‌ناوبانگ كه‌ریم عێراقی و ئاوازی هه‌لكه‌وت زاهیرو دابه‌شكردنی یه‌حیا مۆجییه، له ئێستادا تۆماركردنی گۆرانییه‌كه ته‌واو بووه، حه‌سنا مه‌ته‌ر چاوه‌روانی سپۆنسهرێكه به مه‌به‌ستی كلیپ كردنی.
شایه‌نی باسه، خاتوو هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر له رۆژانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی كوردستان دوو ئاهه‌نگی گۆرانی له پاركی شانهدهرو شارۆچكه‌ی به‌حركه سازكرد‌و زۆرترین هاوڵاتی تێیدا ئاماده‌بوون، به سروودی (حیوا رجال الپێشمهرگه) هه‌موو ئاماده‌بووانی هێنایه جۆش و خرۆش.
خاتوو هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر رایگه‌یاند: زۆر دڵخۆشم به تۆماركردنی ئه‌م گۆرانییه كه دیارییه‌كی بچووكه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان، هیوادارم بتوانم له ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆرانییه‌كه كلیپ بكه‌م و به‌شداری دڵخۆشی گه‌لی كوردستانی ئازیز بكه‌م.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.