سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی ته‌رمی مام جه‌لال، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه سلێمانی و ناشتنهكهشی هه‌ر له رۆژی هه‌ینی دا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی:ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه، رۆژی یه‌كه‌می پرسه‌كه‌ی مام جه‌لال، بكه‌وێته رۆژی شه‌ممه و یه‌كه‌مین رۆژی پرسه‌كه‌ش هه‌مووی له شاری سلێمانی ده‌بێت و رۆژی دووه‌می پرسه‌كه‌شی له هه‌ولێر و كه‌ركووك و چه‌ند شارێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی:له ئێستاوه تا رۆژی هه‌ینی، ده‌رگای ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی كراوه‌ن بۆ پێشوازیكردن له ماته‌م گێڕان.
ئێواره‌ی دوێنێ، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.