شێخ مزاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوه‌ێت، وته‌بێژ به ناوی هێزه عه‌شائیره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،ئێمه‌ش وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمێك بۆ سوننه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی شكستخواردووی ئێرانی دا بژین، كه مه‌به‌ستی حكومه‌تی ئێستای عێراقه.
هه‌روه‌ها گوتی: عه‌ره‌بی سوننه له عێراق، رووبه‌رووی كوشتن و راوه‌دوونان بوونه‌ته‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین، وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌رێمێكی فیدراڵی تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌بێت.
گوتیشی: له دوای ساڵی 2003 ه‌وه عێراق به ده‌ست كۆمه‌ڵێك قه‌یران ده‌ناڵێنێ، زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش له عێراق سوننه‌كان بوون، بۆیه مكوڕین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی تایبه‌ت به خۆمان.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌و گوتی: هه‌ندێك نوێنه‌ری سوننه له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ن،به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ئه‌وانه سوننه‌ی مالیكین و هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون عه‌ره‌بی سوننه‌یان به ئێران فرۆشت، ئه‌گه‌رنا ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ شیعه‌دا نییه.
له كۆتاییشدا گوتی، هه‌رێمی كوردستان له ده‌رگای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نزیك بۆته‌وه‌و ئێمه‌ش هه‌رێمێكی سوننی بۆ خۆمان داده‌مه‌زرێنین.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.