له باكورى رۆژهه‌ڵاتى وڵاتى چین و له شارى چانگچین 30 ملیۆن دانیشتوان ده‌ژین، چڕییهكى زۆر له دانیشتواندا هه‌یه و باڵه‌خانه‌كانى نیشته‌جێبوون به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵكشاون، كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته هه‌ستان به دیزاین كردنى هێڵى تڕام بۆ شاره‌كه، بۆیان ده‌ركه‌وت به‌شێك له باڵهخانهكانت رێگرن، هه‌ر بۆیه هه‌ستان به دیزاین كردنى به شێوه‌یه‌ك كه هیچ باڵه‌خانه‌یه‌ك نه‌روخێنن، بۆ ئه‌مه‌ش ئەندازیارەکان ئەم ڕێگەیەیان دۆزیەوە و لە نهۆمه بڵنده‌كانى باڵه‌خانه‌كاندا تونێلیان بۆ هێڵى تڕامهكه دروست كردووه.
بۆ مه‌سه‌له‌ى ده‌نگى تڕامهكهش كه نه‌بێته هۆكارى بێزارى دانیشتوان، تەکنیکێکیان بەکارهێناوە بۆ کەمکردنەوەی دەنگی ڕۆیشتنی تڕامەکە، وایان کردوە دەنگەکە تەنها 60 دیسیبڵ بێت، کە یه‌كسانه به دەنگی مۆلیدەیەکى ئاسایى و چەند چرکەیەک دەخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.