به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌وێجه له باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك كرد.
كه‌مال كه‌ركوكی ،به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شه‌رگات، سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگی و راوێژی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه‌و به پشتگیری پێشمه‌رگه‌و هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌نجام دراون .
هه‌روه‌ها كه‌ركوكی گوتی :كه یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شه‌رگات ده‌ستیپێكرد، تا ئه‌مڕۆ كه بڕیاره حه‌وێجه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، به هه‌زاران دانیشتووی ناوچه‌كه ، ئاواره بوون و روویان له میحوه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كردووه .
كه‌ركوكی گوتیشی : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له دانیشتنی‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و وه‌زارتی به‌رگری عێراق ، ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ هێزه‌كانی سوپای عێراق نیشاندا‌و رێككه‌وتن كرا، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه . كه‌چی پاش ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق زانییان داعش به‌رگری ناكات ، هه‌وڵی گۆڕینی رێككه‌وتنامه‌كه‌یان دا .
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.