Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:16

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕه‌تى ده‌کاته‌وه‌ ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌

تیلەرسۆن: بەهیچ شێوەیەك بیرم لە دەست لەكاركێشانەوە نەكردووەتەوە
کوردستان TV
100%

ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە كە باس لە هەوڵەكانی دەست لەكاركێشانەوەی دەكەن و رایگەیاند هێشتا بەهێزەوە پشتیوانی ترەمپ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە تیلەرسۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی "ئەم هەواڵانەی لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەم بڵاوكراونەتەوە راست نین".

گوتیشی" بە هیچ شێوەیەك بیری لە دەست لەكاركێشانەوە نەكردووەتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەكانی سەرۆك ترەمپە وەك یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونییه‌وه‌.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتی" تا ئەو كاتەی سەرۆك بە پێویستی بزانێ و سوودم هەبێت  ، من له‌ پۆستەكەم بەردەوام دەبم".

تێزانین ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌والى بیانى باسیان له‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد، به‌هۆى بوونى ناكۆكى نێوان خۆیى و كۆشكى سپیى، كه‌ به‌ گوێره‌ى چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له‌ كۆتایی مانگى ته‌مووزى رابردوودا تیلەرسۆن به‌ شێویه‌كى ئاشكرا دۆنالد تره‌مپى به‌ كه‌سێكى گه‌وج و ئه‌حمه‌ق  ناوبردبوو .

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.