به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ته‌یاری سه‌دری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند" هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا دژی ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان هه‌له‌ن و په‌یامێكی نه‌رێنی ده‌گه‌یه‌نێت .
ئه‌عره‌جی گوتیشی" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه داوا له هه‌ندێك وولات بكه‌ین ده‌ست وه‌ربداته نێو كاروباره‌كانى عێراقه‌وه، چونكه زۆرێك له‌و وڵاتانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خێر‌و خۆشییان بۆ گه‌لى عێراق ناوێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌خوازێت ناكۆكی و كێشه‌كان له‌لایه‌ن خودی عێراقییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی له كاروبارى عێراق هه‌بێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.