Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:29

هێزه‌کانی عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌زای حه‌ویجه‌یان راگه‌یاند

ژماره‌یه‌كی زۆرى ئاواره‌كانى حه‌ویجه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی عێراق، به‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاستی حه‌ویجه‌، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی قه‌زاكه‌یان راگه‌یاندو له‌ ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ش، نزیكه‌ی 100 گوندی قه‌زاكه‌ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌و و زیاتر له‌ 400 چه‌كداری داعش-یش كوژراون.

لەئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای حەویجەدا، کە 21ی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، 42 ھەزار سەربازی سوپای عێراق و چەکداری گروپەکانی دیکە تێیدا بەشداربوون و ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکەش کۆنتڕۆڵکردنەوەی 4081 کیلۆمەتر دووجای خاکی حەویجە بوو .

هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی مانگی رابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەى راگەیاند.

تێزانین قەزای حەویجە و چەند ناحیەیەکی دەوروبەری کە لەسەدا 32ی پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنن، لەمانگی حەوتی ساڵی 2014وە کەوتوونەتە ژێر دەستی تیرۆریستانى داعش.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئاواره‌ی حه‌ویجه‌، هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانیش خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.