Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:57

کۆنگرێسمانێکی ئەمه‌ریکی بۆ تڕامپ: هەرێمی کوردستان ریفراندۆمێکی نایابی بەڕێوەبرد

هەنتەر بۆ تڕامب: کوردەکان دەیانەوێت خۆیان حاکمی خۆیان بن
کوردستان TV
100%

کۆنگرێسمانی ئەمه‌ریکی هەنتەر، لە دوای 11ی سێپتەمبەرەوە راستەوخۆ لە بەشی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا كاری كردووە، دوای دوو ساڵ لەژێر سەرپەرشتی جەیمس ماتیس (وەزیری ئێستای بەرگری ئەمریكا)، بەشدارێكی كارای هێرشكردن بووە بۆ سەر عێراق لە ناوچەی كەنداوەوە، ئەو کۆنگرێسمانە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردووە باس لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات و بە تڕامپ دەڵێت، کوردەکان دەیانەوێت خۆیان حاکمی خۆیان بن.


دەقی نامەکەی کۆنگرێسمان هەنتەر بۆ تڕەمپ:

هەرێمی کوردستان ریفراندۆمێکی نایابی بەڕێوەبرد بۆ پرسی سەربەخۆیی بۆ ئەوەی ڕێ بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق خۆش بکات کە مومارەسەی مافی چارەی خۆنوسین بکەن، خەلك زۆر بە گەرم و گوریەوە لە بەرژەوەندی ئەو پێوەرە دەنگیان دا، هەروەک خۆت دەزانی، هەرێمی کوردستان پشت پێبەستراوترین ناوچە و باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان وە هەروەها هاوبەشی زۆر چالاکن لە جەنگی دژی داعش.


هاووڵاتیانی کوردستانی عێراق بەوە دەناسرێنەوە لەو خەڵکانەن کە لە هەموو کەس زیاتر دۆست و لایەنداری ئەمریکان، هەرێمەکەیان هێلانەی ئارامی و دیموکراسی بووە لە ناو ناوچەیەکدا کە بە پێچەوانەیە و لە توندوتیژی و ئاژاوەدا دەژی، هێزی پێشمەرگە ئازایانە یارمەتی ئۆپەڕاسیۆنی ئازادی عێراقیاندا لە ساڵی ۲٠٠۳، بەردەوامن وەک هاوپەیمانێکی پشپێبەستو لە جەنگی دژی داعش تا ئەمڕۆ.، هەر کاتێک ئەمه‌ریکا هاوکاری کوردی کردبێت، سوپاسیان کردووین ۱۹۹۱، ۲٠٠۳، ۲٠۱٤ پێیانزانیوە نەک بێمنەتیان کردبێت.

کوردی عێراق بەهاکانی ئێمەیان هەیە: پشتیوانی لە فۆرمی حکومەتێکی سیکولار و دیموکراسی دەکەن، میدیای ئازاد و کۆمەڵگایەکی مەدەنی چالاکیان هەیە کە پشتیوانی لە لێبوردەیی و فرەرەنگی دەکات، کە ئەوە شتێکی دەگمەنە لەو ناوچەیەدا، هەرێمەکەیان پەناگەی چەندین کەمینەی جودا و رەسەنی ناوچەکەن: ئێزیدی و مەسیحیەکان ئەگەر ئاماژە تەنها بە هەندێکیان بکەین، هەروا مافی هەموو خەڵکە جیاوازەکانی دی لە دەستنووسی دەستوردا پارێزراوە.

دەرەنجامی ریفراندۆمەکەیان دیارە، کوردی عێراق دەیانەوێت خۆیان حوکمی خۆیان بکەن و بەو هەنگاوەش ئاڕاستەیان گرتووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانێکی دڵسۆز و پشتپێبەستوو بۆ ئەمه‌ریکا، وە چرایەکی دیموکراسی دەبن لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا. 

ئەوان پێویستیان بە یارمەتی وڵاتە یەکگرتوەکان هەیە، ئێستا لە هەموو کات زیاتر، لەو کاتەیدا حکومەتەکانی عێراق و ئێران و تورکیا بەیەکەوە کار دەکەن لە دژی پڕۆسەی سەربەخۆییەکەیان وەستاونەتەوە و زۆر بە توندی داوا لە خۆت و ئیدارەکەت دەکەم کە پشتگیری دەرەنجامەکانی ریفراندۆمەکە بکەن بە ئاڕاستەی سەربەخۆیی، کار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی دەرەنجامەکانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.