بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی دەربەندیخان ھاتووەبەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەدات، لەکاتێکی تردا سەرجەم گرووپە شانۆییە بەشداربووەکان لە دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
شایهنی باسه بڕیاربوو ڕۆژانی 10, 11 و 12ـی ئەم مانگە، بەبەشداریی گرووپە شانۆییەکانی سلێمانی، کەرکووک، زاخۆ، کۆیە، ھەڵەبجە، کەلار، ڕانیە، چەمچەماڵ، کفری، قەڵادزێ، پیرەمەگرون، دەربەندیخان و بابل و وڵاتانی ئێران، میسر، لیبیا، تونس، مەغریب و جەزائیر، لە شاری دەربەندیخان پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بەڕێوەبچێت.
كوردستان تیڤی: كامهران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.