پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت، كه‌سێك كه پیشه‌ی دكتۆری ددانه، دوای ئه‌وه‌ی چۆته ژووره‌كه‌ی خۆی ، به په‌تێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
پۆلیس هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (٥/١٠/٢٠١٧) كاتژمێر (٦) به‌یانی، پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له گه‌ڕه‌كی كرێكاران، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجێك به ناوی هاوڕێ عومه‌ر سوڵتان، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، پیشه دكتۆری ددان، دوای ئه‌وه‌ی چۆته ژووره‌كه‌ی خۆی، به په‌تێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
پولیسی راشیگه‌یاندووه: دوای گه‌یشتنی پۆلیس به شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمی ناوبرا هه‌ڵگیرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه.
كوردستان تیڤی :رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.