Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:10

فه‌ڕه‌نسا: نابێ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ببێته‌ هۆکاری زیاتربوونی گرژییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

ده‌بێ مافه‌كانی كورد پارێزراو بێ
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌كاته‌ هۆكاری زیاتربوونی گرژیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌ بۆ كێشه‌كانی عێراق بدۆزرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ره‌كانیش گشتگیر بن و هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا به‌شدار بن، به‌تایبه‌تی كوردانی عێراق كه‌ ده‌بێ مافه‌كانیان پارێزراو بێ.

 هه‌روه‌ها گوتی : ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مافی كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ بدرێت كه‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌كان. عێراق ئاسته‌نگی زۆری دێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ده‌ستوور بن و مافی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا پارێزراو بێت.

گوتیشی: داوام له‌ عه‌بادی كردووه‌، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌كاته‌ هۆكاری زیاتربوونی گرژیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، كاری له‌ پێشینه‌ ئه‌وه‌یه‌ گرژییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌ و گفتوگۆ بكرێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.