رۆژ به‌رۆژ ته‌كنه‌لۆژیا خزمه‌تگوزاری نوێ پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راكابهری و كێبه‌ركێ له نێو كۆمپانیا‌و تۆره‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان به‌رده‌وامه.
دوایی ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا ته‌نیا له پۆرتوگال تاقی كرایه‌وه له‌مه‌ودوا له هه‌موو جیهان ده‌توانی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی له ستۆریی ئینستاگرامه‌كه‌ت بڵاویان ده‌كه‌یته‌وه، به‌هه‌مان شێوه و به‌شێوه‌یه‌كی خۆكاری (ئۆتۆماتیكی)، له ستۆریی فهیسبووكهكهشتدا بڵاویان بكه‌یته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه نابێت و ستۆریی فه‌یسبووك ناچێته سه‌ر ئینستاگرام.
شایانی باسه بۆ به‌ده‌ست هێنانیشی پێویسته پڕۆگرامی ئینستاگرام له‌نێو مۆبایلدا نوێ .(Update) بكرێته‌وه
سه‌رچاوه/ ئهلغدپریس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.