مێژووی ئه‌شكه‌وتی دهشێخ ١٣٥ میلیۆن ساڵه ده‌كه‌وێته بناره‌كانی چیای زاگرۆس .
ئه‌شكه‌وتی دهشێخ كه له ساڵی 2009 زایینی، له لایه‌ن شوانێكی ناوچه‌كه دۆزرایه‌وه و وه‌كوو ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌یی تۆمار كرا به‌پێی لێكوڵینه‌وه‌ی زانایان ، ئه‌م ئه‌شكه‌وته سروشتییه كه به ناوی گوندی دهشێخ ناونراوه.
له كاتی نزیك بوونه‌وه له ئه‌شكه‌وته‌كه، یه‌كه‌م شتێك كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ده‌رگایه‌كی ئاسنییه و قوفڵێكی له سه‌ر دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه له كاتی نه‌بوونی مرۆڤ ئاژه‌ڵ نه‌چێته نێو ئه‌شكه‌وته‌كه، ئه‌مه له حاڵێك دایه، كه ئه‌م ئه‌شكه‌وته جێگه‌ی ژیانی ئاژه‌ڵانی وه‌كوو به‌راز و چه‌قه‌ڵ و شه‌مشه‌مه‌كوێره و زۆر ئاژه‌ڵی دیكه‌یه كه به داخستنی ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه ئه‌م ئاژه‌ڵانه بێ داڵده ده‌كرێن.
شایانی باسه له كاتی چوونه ژووره‌وه ته‌نیا ٣٠٠ مه‌تر ڕووناك كراوه، كه زۆربه‌ی گڵۆپه‌كان كار ناكه‌ن و له تاریكی‌دا هیچ شتێك دیار نییه و كاریگه‌ری خراپیان له سه‌ر قهندیلهكانی داناوه و له ناویان ده‌بات، به وته‌ی زانایان یه‌ك سانت له‌م قه‌ندیلانه یه‌ك ملیۆن ساڵی پێ ده‌چێت تا دروست بن.
شایانی باسه ئه‌شكه‌وتی دهشێخ ده‌كرێت ببێته شوێنیكی گه‌شتیاری جیهانی و بۆ لێكوڵینه‌وه‌ی زهوینناسی به كاری بێنن و جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه هێشتا به ته‌واوه‌تی هه‌موو ئه‌شكه‌وته‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه وكۆتایی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش هێشتا دیار نییه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.