سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد، رایده‌گه‌ێنێت، سوننه‌كان ، چیدیكه ئه‌و زوڵمه‌ی به‌غدا قبوڵ ناكه‌ن و به‌جدی ده‌ستیان داوه‌ته پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی تایبه‌ت به خۆیان .
سیاسه‌تمه‌داری كورد، د.دیندار نه‌جمان دۆسكی، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: پرسی ڕیفراندۆمی سوننه‌كان تادێت كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی ده‌هێنێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای ترساندووه، سوننه‌كان به‌جدی ده‌ستیان داوه‌ته پڕۆژه‌كه ،سه‌ركرده سوننه‌كان ده‌ترسن، چونكه به‌شێكیان بونه‌ته سێبه‌ری نووری مالیكی.
دۆسكی هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش خه‌ریكه میدیا جیهانییه‌كان باسی ریفراندۆمی سوننه‌كان ده‌كه‌ن، ره‌نگه پڕۆژه‌ی ڕیفراندۆمی سوونه پشتیوانی زیاتری لێ بكرێت، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی سوننه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ئه‌وان له عێراق جیاببنه‌وه، بۆیه به‌غدا ، نه‌وه‌ك سوننه‌كانیش وه‌ك كوردستان ده‌نگی زۆربه‌یان به جیابوونه‌وه له عێراق بێت، نایانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت، چونكه ده‌ترسن ببێته واقع.
گوتیشی: به‌غدا ناوچه سوننه‌كانی وێران كردووه، پشتگوێی خستوون، له كوردستانه‌وه ناوه به‌ناوه هاوكارییان ده‌كرێت، به‌غدا وه‌ك بێگانه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌رچی هێزی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، له‌و ناوچانه جێگیری كردوون ، ئه‌وانیش ئێستا ئه‌و زوڵمه‌ی به‌غدا قبوڵ ناكه‌ن و ره‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیك بڕیاری خۆیان بده‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.