شه‌وی ڕابردوو به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵوێستی به‌غدا دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كرا.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به گرنگ زانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه بارودۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێك بكرێت كه ببێته هۆی گرژكردنی زیاتری دۆخه‌كه، چونكه ئه‌م پرسانه جدیین و پێویستی به دانیشتن و گفتوگۆیه‌كی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی پرسی ڕیفراندۆم كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی زیاتر بۆ ناوچه‌كه چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه ده‌ستی ئاشتی بۆ ده‌وروبه‌ر و دراوسێكانی درێژ كردووه و له‌سه‌ره ئه‌م سیاسه‌ته‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی به‌رده‌وامیی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و هاوكارییكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆره و جه‌خت له پاراستنی ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه بێ جیاوازی ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كیی سیاسه‌ت و كه‌لتووری هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه وا ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.