Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:37

ناحیه‌ی‌ ریاز له‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ که‌رکوک کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه‌

ناحیه‌ی‌ ریاز كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌ عێراقییه‌كان ناحیه‌ی‌ ریازیان له‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ كه‌ركوك كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله‌ ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی‌ فیرقه‌ی‌ نۆی‌ زرێپۆش و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، ناحیه‌ی‌ ریازیان به‌ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌ رێگه‌ی‌ فه‌تحه‌-ریاز كراوه‌ته‌وه‌و پێشڕه‌وی‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ حه‌ویجه‌ی‌ له‌ده‌ست داعش راگه‌یاند.

عه‌بادی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌پاریس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق حه‌ویجه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا ته‌نها هێڵی‌ سنوری‌ ماوه‌ له‌گه‌ڵ سوریا كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌.

به‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ حه‌ویجه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌، داعش دوایین پێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌عێراق له‌ده‌ستدا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.