Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:49

دادگای‌ ده‌ستووری‌ ئیسپانیا بڕیاریدا کۆبوونه‌وه‌ی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ که‌ته‌لۆنیا هه‌لپه‌سێرێت

بڕیاره‌ كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی تاكلایه‌نه‌ رابگه‌یه‌نرێت
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا بەڕێوەچوو، تێیدا ئەو پەرلەمانتارانەی پاڵپشتیی سەربەخۆیی دەکەن داوای دانیشتنێکی تەواویان کرد لەرۆژی دووشەممەی داهاتوو، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی. به‌لام ئه‌مرۆ دادگای‌ ده‌ستووری‌ ئیسپانیا بڕیاریدا به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كه‌ته‌لۆنیا، كه‌وا بڕیاره‌ تێیدا سه‌ربه‌خۆیی تاكلایه‌نه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە كارلۆس  پویگدێمۆنت، سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا، لەیەكەم چاوپێكەوتنیدا لەدوای ریفراندۆمەكەی رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، بە "بی بی سی" ڕاگەیاندبوو كه‌ حكومەتەكەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خۆی دەدت. 

هاوكات فیلیپ-ی شەشەم، پادشای ئیسپانیا، لەبارەی ریفراندۆمەكەی كەتەلۆنیاوە ڕایگەیاندووە " كەته‌لۆنییەكان بەو دەنگدانە خۆیان خستووەتە دەرەوەی یاساوە. وتیشی" ڕەوشی ئیسپانیا زۆر مەترسیدارە.

رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو بە سەدان هەزار خەڵكی هەرێمی كەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی هەرێمەكەیان ڕوویانكردە سندوقەكانی دەنگدان و لەسەدا 90ی‌ بەشداربووان لە بەرژەوەندی‌ جیابوونەوە لە ئیسپانیا دەنگیان داوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.