Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:48

یۆب هاینکس له‌ شوێنی ئانچیلۆتی ده‌ستبه‌کار ده‌بێت

هاتنی ئه‌و راهێنه‌ره‌ هانده‌رانی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ی دڵخۆش كرد
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی بایرن میونشن، یۆب هاینكس ده‌گه‌رێته‌وه‌ مه‌شق و راهێنانی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ و له‌ شوێنی ئانچیلۆتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی (سپۆرت بیڵد)ـی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یۆب هاینكس تاكۆتایی ئه‌م وه‌رز ئه‌ركی راهێنه‌ری بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ به‌فه‌رمی بایرن میونشن و یۆب هاینكسیان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و پیاوه‌ 72 ساڵییه‌كه‌‌ جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ ماڵه‌ كۆنه‌كه‌ی و تا كۆتایی وه‌رز ده‌بێته‌ راهێنه‌ری بایرن میونشن.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌ییه‌كان هانده‌رانی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی و به‌ بڕیارێكی درووستیان وه‌سف كرد، به‌وپێیه‌ی هانده‌رانی بایرن بیره‌وه‌ی خۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره‌ به‌ ڕه‌سه‌ن ئه‌لمانیاییه‌كه‌ هه‌یه‌.

دوای دوورخسته‌وه‌ی كارلۆ ئانچێلۆتی له‌راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ چه‌ندین راهێنه‌ر به‌ربژێر بوون بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی، به‌ڵام دوور له‌پێشبینیه‌كان یانه‌ باڤارییه‌كه‌ هه‌واڵی رێككه‌وتنی له‌گه‌ل هاینكس راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ چواره‌ جاره‌ ئه‌م پیره‌ پیاوه‌ ده‌بێته‌ راهینه‌ری بایرن و دواینجاریش بایرن له‌ساڵی2013  له‌سه‌رده‌ستی هاینكس ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
 
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.