Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:19

ئه‌مشه‌و بەرازیل رووبەڕووبوونەوەی بۆلیڤیا ده‌بێته‌وه‌

بۆ ئەو یارییە كۆتینیۆ بەشێوەی سەرەكی یاری دەكات
کوردستان TV
100%

بڕیارە ئه‌مشه‌و كاتژمێر (11) هەڵبژارەی بەرازیل لەدەرەوەی یاریگای خۆی و لەیەكێك لەیارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمەریكای باشور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی روسیا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا ببێتەوە.

بۆ ئەو یارییە كۆتینیۆ بەشێوەی سەرەكی یاری دەكات و تیاگۆ سیلڤا و ماركینیۆسیش گەڕاونەتەوە، بەشداریكردنی ئەلێكس ساندرۆی یاریزانی لای چەپیش یەكلایی بووەتەوە.


لەهێڵی بەرگریدا بەرازیل پشت بە دانی ئەلڤێس و تیاگۆ سیلڤا و جواو میراندا و ئەلێكس ساندرۆ دەبەستێت و لەهێڵی ناوەراستیشدا ریناتۆ ئۆگۆستۆ و پاوڵینیۆ و كاسیمیرۆ یاری دەكەن.

هاوكات لەهێڵی هێرشبردنیشدا كۆتینیۆی یاریزانی لیڤەرپوڵ و نێیماری یاریزانی پاریس سان جێرمان و خیسۆسی یاریزانی مانچستەر سیتی یاری دەكەن.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەمەریكای باشوور بۆ گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیادایە و بەشێوەیەكی فەرمی گەیشتنی بەمۆندیال بەدەستهێناوە.

كوردستان تیڤی/ سامان زاهیر
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.