Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:37

یانه‌ی توتنهام بۆ ریال مه‌درید: ده‌ستبه‌رداری هاری کین نابین

هاري كين گۆلكاری دوو ساڵی رابردووی خولی ئینگلیزی.
کوردستان TV
100%

به‌م دواییانه‌ ده‌نگۆییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رۆیشتنی هاری كین هه‌بوو له‌ یانه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له‌ لێدوانێكی دا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تا ئێستا دڵنیا نییه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی له‌ خولی ئینگلیزی.


به‌ڵام هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌ی ئینگلیزی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه‌ بڕی 177 ملیون پاوه‌ند پێشكه‌شی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆلكاری دوو ساڵی رابردووی خولی ئینگلیزی بۆ رێزه‌كانی.

به‌ڵام رۆژنامه‌ی (AS) ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی توتنهام ره‌تیان كرده‌وه‌ هاری كین بگوازێنه‌وه‌ بۆ رێزی یانه‌ی ئاهانه‌ی ئیسپانی.

یانه‌ی توتنهام له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی دانیێل لیفی رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه‌ بتوانین گفتۆكۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید بكه‌ین بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ هاری كین هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوودا ده‌ستبه‌رداری لوكا مودریچ و گاریس بةێل بووين 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.