Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:21

چه‌کدارانى داعش له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و پاکستان هه‌لدێن

داعش توانیویه‌تی 80%ی چه‌كداران به‌هۆى "ئه‌نته‌رنێت" بهێنێته‌ رێزه‌كانییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 
رۆژنامه‌ی "میسانگرو"ی ئیتاڵی له‌ زاری مارۆك مینیتی، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێكخراوی تیرۆریستى داعش توانیویه‌تی 80%ی چه‌كداران به‌هۆى تۆرى "ئه‌نته‌رنێت" بهێنێته‌ رێزه‌كانییه‌وه‌،  بۆیه‌ ئه‌نته‌رنێت رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرى توندڕه‌وى ئایینی له‌ جیهاندا.

وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، كارێكی ئاڵۆزو مه‌ترسیداره‌ و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاڵۆزه‌و  ئاسان نییه‌.

رێكخراوی داعش، له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، به‌ هه‌زاران موسڵمانی توندڕه‌وه‌ی له‌ وڵاتانی جیاجیای جیهان هێناوه‌ته‌ ریزه‌كانی و توانیویه‌تی وایان لێبكات، وڵاته‌كانییان جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌ كۆچ بكه‌ن.


له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌والى جیهانى ئاشكرایان كرد، كه‌ چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش به‌ كۆمه‌ل له‌ خاكى سووریاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمى وه‌زیرستان له‌ پاكستان كۆچ ده‌كه‌ن. 

له‌م باره‌وه‌ ئاژانسى "نۆڤۆستى" رووسی له‌ سه‌ر زارى (ئه‌ندریه‌ نۆفیكۆف) سه‌رۆكى ناوه‌ندى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ رووسیا رایگه‌یاند" له‌ پایزى سالى 2016ه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆریستانى داعش له‌ خاكى عێراق و سووریاوه‌ بۆ هه‌رێمى وه‌زیرستانى پاكستان گوازراونه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستادا ژماره‌یان له‌ سووریا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت. 

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.