نووسه‌ری ژاپۆنی- ئینگلیزی "كازۆئۆ ئیشیگورۆ" له ساڵی 1954 له ژاپۆن له‌دایك بووه به‌ڵام له‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی 5ساڵان بوو خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كرد بۆ به‌ریتانیا.
زمانی ئینگلیزی و فه‌لسه‌فه‌ی له زانكۆی كۆنت له ساڵی ١٩٧٨ـدا خوێندووه و هه‌روه‌ها له ١٩٨٠ـدا بواری «نووسینی داهێنه‌رانه»ـی له زانكۆی ئینگلیای ڕۆژهه‌ڵات خوێندووه
ئێستا كازۆئۆ ئیشیگورۆ یه‌كێكه له ناسراوترین نووسه‌رانی هاوچه‌رخی به‌ریتانیایه و له ١٩٨٦ـدا بۆ ڕۆمانی «هونه‌رمه‌ندێك له جیهانی مهلهوهردا» خه‌ڵاتی وایتبێردی برده‌وه و له ١٩٨٩ـشدا بۆ ڕۆمانی «به‌جێماوی ڕۆژ» خه‌ڵاتی بووكه‌ری برده‌وه.
له سیفه‌ته‌كانی چیرۆكه‌كانی ئیشیگورۆ ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كات به‌بێ ئه‌نجامگیرییه‌كی دیاریكراون واته كۆتاییه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ر جێدێڵت بۆ ه‌وه‌ی بریار بدات.
ناوی هه‌ندێ له رۆمانه‌كانی: دیمه‌نی ڕهنگهڕیوی گرده‌كان، هونه‌رمه‌ندێك له جیهانی مهلهوهرهوه، به‌جێماوی ڕۆژ، كاتێك هه‌تیو بووین ، هه‌رگیز به‌جێم مه‌هێڵه، دێوی نێژراو، سیناریۆكان.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.