سوننه‌كان،به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه له عێراق ،لێژنه‌ی باڵای ریفراندۆم پێك ده‌هێنن.
ره‌بیع ئه‌لجواری سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌ی عێراق راگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له حكومه‌ته‌كانی ئێستا دیكتاتۆرین، بۆیه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ،ده‌بێته ده‌رگا و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ گه‌لانی دیكه به‌لانیكه‌م له وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌ره‌به سوننانه‌ی كه ئێستاكه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن ،رایده‌گه‌ێنین، ره‌وشی عێراق چاره‌سه‌ر نابێ و هیچ شتێك بۆ ئێمه نه‌كراوه،بۆیه داوای هه‌رێمی سوننه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ ببینه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: به‌شێك له‌و سوننانه‌ی كه‌پێشتر داوای هه‌رێمی سوننه‌یان ده‌كرد ،ئێستا دژایه‌تی ده‌كه‌ن. چونكه هه‌ندێك لایه‌نه سوننه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی عێراقن و گوێ رایه‌ڵی ئه‌وانن ، ئه‌مه‌ش به‌واتای ده‌ستی ئێران له‌و ناوچانه ده‌گه‌ێنێ.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.