له قه‌زای پێنجوێن گرووپی وه‌رزشیی نینجا كه وه‌رزشێكی یابانیه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ریفڕاندۆم و ده‌نگی به‌ڵێی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی هونه‌ری وه‌رزشی له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی پێنجوێن نمایش كرد.
نمایشه‌كه بریتی بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی پێنجوێن له‌گه‌ڵ چه‌ند نمایشێكی وه‌رزشی سه‌رنج راكێش بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی وه‌رزشیی ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانه، به هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.