به‌رپرسی ناوچه‌ی دووزخورماتووی پارتی، رایده‌گه‌ێنێ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كانى به‌رگریدان و له هه‌ر په‌لامارێكی ده‌ره‌كی پارێزگاری له سنووره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی ، به‌رپرسی ناوچه‌ی دووزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به ماڵپه‌رى ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه بارودۆخی ناوچه‌كه به به‌راورد به رۆژانی رابردوو ئارامتره، هه‌رچه‌ند هێزه میلیشیاكانی وه‌ك حه‌شدى شه‌عبی و حیزبوڵڵا‌و عه‌سائیبى ئه‌هلی حه‌ق ،هه‌میشه له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پیلان گێڕیدان و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به كورد زۆر خراپه، به‌ڵام هه‌میشه كورده‌كان له هه‌وڵی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دان و زۆر به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ی دووزخورماتوو گوتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كانى به‌رگرین و له هه‌ر په‌لامارێكی ده‌ره‌كی پارێزگاری له سنووره‌كان ده‌كه‌ن ،.
گوتیشی: دوو هێزی كارای ناوچه‌كه كه له هێزه‌كانی فریاكه‌وتن و ئاسایشی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان پێك دێن، به به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانن .
سه‌باره‌ت به هاتنی ئاواره‌كانی حه‌وێجه ئه‌رسه‌لان علی رایگه‌یاند: هیچ ئاواره‌یه‌ك نه‌هاتۆته نێو دووزخورماتوو و به‌ڵكو ئاواره‌كان له سنووری داقووق_كه‌ركووك كه‌مپیان بۆ كراوه‌ته‌وه .
سه‌باره‌ت به كوژرانی پۆلیسێكی كورده له‌ناوچه‌كه ئه‌رسه‌لان گوتی: تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه كه كێ ئه‌م كاره‌ی كردووه و ده‌زگاكانی ئاسایش لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.