Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:25

ئیسماعیل حه‌دیدی :حه‌شدی شه‌عبی رێگره‌ له‌به‌رده‌م حه‌شدی عه‌شائیری سوننه‌کان بۆ نێو حه‌ویجه‌

چه‌ندین گوندی سنووره‌كه‌ هێشتا له‌ ژێر كۆنترۆڵی داعشدان
کوردستان TV
100%

حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی نه‌داوه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سوننه‌كان به‌شداری له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌دا بكه‌ن.

ئیسماعیل حه‌دیدی سه‌رۆكی ته‌جه‌موعی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك به‌ مالًپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی به‌ چوونه‌ ژوره‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سوننه‌كان نه‌داوه‌ بچنه‌ نێو حه‌وێجه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌شدی عه‌شایه‌ری سوننه‌كان سه‌رجه‌مییان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و مافی ئاسایی خۆیانه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان رێگری كراوه‌و رێگه‌یان نه‌داوه‌ حه‌شدی عه‌شایه‌ری به‌شداری له‌ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانى سه‌ر به‌ حه‌ویجه‌ بكات.

حه‌دیدی گوتیشی: چه‌ندین گوندی سنووره‌كه‌ هێشتا له‌ ژێر كۆنترۆڵی داعشدان و بڕیاریش وایه‌ حه‌شدی شه‌عبی ، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی عه‌شایه‌ری كۆنترۆڵی ئه‌و گوندانه‌ بكاته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.