مالپه‌رى هەواڵی (رووسیا الیوم) له زاری به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی عێراقى بڵاو كردەوە، كە ئه‌مڕۆ شەممە كه‌سێكی نزیك له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له نزیك سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار كوژراو نزیكەی 20 چه‌كداریش له شه‌ڕی حه‌ویجه‌وه دواى هه‌ڵهاتنیان بۆ نزیك چیای حه‌مرین و ده‌وروبه‌ری ئه‌نبار كوژراون، كه چوار گه‌وره به‌رپرسی داعشیان له‌گه‌ڵدا بووه‌و گومان ده‌كرێت یەكێكیان سەركردەیەكی نزیك له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بووبێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى سووپاى عێراق به مالپه‌رى (رووسیا الیوم)ى راگه‌یاندوه، كه به هاوكارى فرۆكه‌كانى عێراق و هاوپه‌یمانان له رۆژئاوى پارێزگاى ئه‌نبار سێ پێگه‌ى تیرۆریستان كرانه ئامانج و سه‌ره‌نجام به‌هۆیه‌وه چه‌ندین تیرۆریست كوژران ، كه كه‌سێكى نزیك له به‌غدادى له‌نێو كوژراوان دایه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.