هه‌وڵی سیناتۆره‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بۆ پاڵپشتیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رده‌وامه و ده‌ڵێن: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هێزترین هێزی شه‌ڕكه‌ر بوون له دژی داعش و وه‌فادارترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه "ئه‌وان به‌دوای رێگاچاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن تا كورد بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه خه‌ونه‌كانیان به‌دیبهێنن".
له‌م باره‌وه سیناتۆر (ریچارد دێربین) پێی وایە لەو گێژەنەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، کورد پێویستە پشتیوانیی لێ بکریت تا سەربەخۆیی خۆی وەدەست بهێنێت.
(ریچارد دێربین)، سیناتۆری دیموکراته‌كان ده‌ڵێت: من پێم وایە كورده‌كان گەلێکی باشن و هاوپەیمانی بەتوانای ئەمریکان. دەمانەوێت رێگەیەکی ئاشتیانە بدۆزینەوە تا ئەم کێشەیەیان چارەسەر بکەن، بۆئەوەی بە ئارامی لەسەر خاکی خۆیان بژین و دڵنیا بن لەوەی داهاتوویەکیان بۆ منداڵەکانیان هەیە.
وتیشى" پێویستە ئێمە پشتگیری لە کورد بکەین. لە ئێستا نامەوێت لەسەر پرۆسەی یاسایی و دەرەنجامە یاساییەکانی ئەم پرۆسەیە ئەم بوەستم. ئەمە شتێکە کە پێویستە ئێمە بە شێوازێکی ئاشتیانە لەسەری رێک بکەوین.
هه‌روه‌ها (لینزی گراهام) سێناتۆری کۆمارییه‌كان گووتی: " بەهۆی پشتیوانیی بەردەوامی کوردەکان لەشەڕی دژی داعش، باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان. ئەوان زۆر لایەنگری ئەمریکان و هیوادارین بتوانین رێگەیەک بدۆزینەوە تا عێراق دووبارە خۆی بنیات بنێتەوە و سەقامگیری بەدی بهێنین و بە جۆریک هەژموونی ئێران کەم بکەینەوە و داعش بە یەکجاری تێک بشکێننین. بەڵام کوردەکان بوێرترین شەڕکەرانی دژی داعش و وەفادارترین هاوپەیمانی ئەمریکا بوون".
هه‌روه‌ها (بۆب کرۆکر) سیناتۆری کۆمارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ریفراندۆم کار ناکاتە سەر ئەو پێوەندیی و هاوپەیمانێتیەی کورد لەگەڵ ئەمریکا هەیەتی و هەندیک جاریش هاورێیان بۆچوونی جیاوازیان هەیە ، ئەمەش خاڵێکە کە ئێمە و کورد بۆچوونی جیاوازمان لەسەر هەیە بەڵام هەر وەک هاورێ و هاوپەیمان دەمێننیەوە".
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.