Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:37

10 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ دۆزرانه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌رباز و پۆلیسی تێیدايه
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووك دۆزرانه‌وه‌ .

هێزێكی هاوبه‌ش له‌ پۆلیسی عێراق و حه‌شد شه‌عبی، 10 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵیان له‌ ناوه‌ندی قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشوری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك دۆزییه‌وه،‌ كه‌ روفاتی ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌رباز و پۆلیسی تێیدابوون، كه‌ پێشتر له‌سه‌رده‌ستی تیرۆریستانی داعش كوژراون.

له‌م باره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس رایگه‌یاند كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ باره‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی روفاته‌كان ده‌ربهێنن و دوای ناسینه‌وه‌یان، راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه‌.

كاتێك تیرۆریستانى داعش قه‌زای حه‌ویجه‌یان كۆنتڕۆڵ كردبوو، به‌ تۆمه‌تی هاوكاری و یارمه‌تی دانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌لكى مه‌ده‌نی و سه‌ربازى و پۆلیس گوللـه‌باران كردبوو.

تێزانین لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندی شارۆكەی حەویجە لەلایەن سووپای عێراق به‌ ته‌واوى ئازاد كرا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.