Erbil 38°C سێشەممە 12 تشرینی دووەم 10:20

خه‌ڵاته‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی دابه‌ش کران

١٣٦ فیلم چوونه‌ته‌ كێبڕكێ
xalt-senami slemine
کوردستان TV
100%

دوێنێ ئێواره‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به‌ به‌شداری ١٧٠ فیلم له‌ ٦٢ وڵاتی جیهانه‌وه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ كۆتایی هات كه‌ ١٣٦ فیلم چوونه‌ته‌ كێبڕكێ.

له‌ كۆتییداخه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین فیلم و باشترین كورته‌فیلم و باشترین ئه‌كته‌ری كچ و باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری دابه‌شكران.

 له‌كۆتایی فێستیڤاڵدا خه‌ڵات و بڕوانامه‌كانی دابه‌شكران كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوون:  

بڕوانامه‌ی باشترین سیناریۆ كه‌ له‌لاین كۆمپانیایی مه‌ستی فیلمه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو له‌لاین سیناریست ئه‌حمه‌د ڕه‌زاوه‌ به‌خشرایه‌ عه‌تا حه‌مه‌ ساڵح.

خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی دۆكیۆمێنتاری نیشتیمانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عه‌بدولی حه‌مه‌ جوانه‌وه‌ به‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ند تارق تۆفیق بۆ فیلمی  ).unknown steps)

بڕوانامه‌ی باشترین فیلمی درێژ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه‌ عومه‌ره‌وه‌ به‌خشرایه‌ فیلمی .(the pink house)   

خه‌ڵاتی كورته‌فیلمی ئه‌زمونی به‌خشرایه‌ ده‌رهێنه‌ر زانیار محه‌مه‌د.

خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌خشرایه‌ وڵاتی ئیسپانیا

خه‌ڵاتی كورته‌ فیلمی ناوخۆیی به‌خشرایه‌ كورته‌ فیلمی (جانتا خوساوه‌كه‌) له‌ ده‌رهێنانی ئه‌شكان ئه‌حمه‌دی.

خه‌ڵاتی لیژنه‌ی داوه‌ران بۆ كورته‌ فیلمی نێوده‌وڵه‌تی به‌خشرایه‌ كورته‌ فیلمی  .(buffet )

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ كورته‌فیلمی  نێوده‌وڵه‌تی به‌خشرایه‌ كورته‌ فیلمی  ).golden time)

خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌می دۆكیۆمێنتاری ناوخۆی به‌خشرایه‌ ده‌رهێنانه‌ر كه‌ی به‌هار.

خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌می دۆكیۆمێنتاری نێوده‌وڵه‌تی به‌خشرایه‌ فیلمی ).qamar)

 خه‌ڵاتی فیلمی درێژ، فیلمی. (foreign body) به‌ده‌ستی هێنا

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ به‌خشرایه‌. ( elena vaska)

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ به‌خشرایه‌. ( simon the younger)

له‌ چوارچێوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی فیلمی درێژ، خه‌ڵاتی سینه‌ما تۆ گرافی درا به‌ فیلمی ( هه‌نارم بۆ ته‌كاندویت)  له‌ ده‌رهێنانی جه‌میل مفاخری

خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژ درا به‌ فیلمی. ( a day for women)

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.