Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:09

پزیشکه‌ که‌نه‌دییه‌کان 2000 نه‌خۆش ده‌کوژن

ته‌نها له‌مساڵدا یارمه‌تی نزیكه‌ی 2000 نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بمرن
کوردستان TV
100%

به‌پێی راپۆرته‌كانی هه‌واڵ دوای رێگه‌ پێدانیان به‌ پێی یاسای كارپێكراو پزیشكه‌ كه‌نه‌دییه‌كان ته‌نها له‌مساڵدا یارمه‌تی نزیكه‌ی 2000 نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بمرن . 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی رێگه‌ی دا به‌ یارمه‌تی پزیشكی بۆ مردن ، به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 ـه‌وه‌ تا 30ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ  1982 نه‌خۆش روویان كردۆته‌ پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن بۆ مردن . 

زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش زیاتر دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوونه‌، یارمه‌تیدانی پزیشكی بۆ مردن زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ دووچاری نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌م تاقمه‌ پزیشكیه‌ش له‌ رێگه‌ی ده‌رزییه‌كی كوشنداره‌وه‌ یاخود ده‌رمانێكی كوشنده‌ ، كۆتایی به‌ ژیانی نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌هێنن .  


ئاماده‌كردن: سوهێل تاهیر / كوردستان تی ڤی 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.