Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:49

واشنتن له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستان هۆشداری داوه‌ته‌ به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌

ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ هه‌ر گرژییه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌دا بگرێت
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ،به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقی به‌ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعوودی راگه‌یاندووه‌ :واشنتن هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێ: ئه‌مریكا په‌یامی هۆشدارییه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ بۆ تاران ناردووه‌و له‌ ریگه‌ی به‌رپرسه‌ عێراقی و توركه‌كانیشه‌وه‌ په‌یامی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ واشنتن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌نا بۆ بۆردوومانكردنی هه‌ر هێزێكی توركی و ئێران و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ببه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و لایه‌نانه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ببه‌ن.

رۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ : به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت بوون، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هێزێكی كه‌می سه‌ربازیشی ناردووه‌ته‌ ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل ،له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ، ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ هه‌ر گرژییه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌دا بگرێت .

 

رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.