سه‌رۆك بارزانی به‌بێ پێشمه‌رج ، ئاماده‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانی نیشان داوه، كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری كراوه و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی بكات.
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا له گه‌ڵ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی كوردستان ، بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ عێراق، كردووه‌ته‌وه.
هه‌ورامی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانی نیشان داوه، كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری كراوه و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان بكات، به‌بێ پێشمه‌رجی لایه‌نی عێراقی.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.