Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:49

رووسیا نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستان به‌ هێڵی بۆڕی ده‌ریای ره‌شه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایده‌گه‌ێنێت، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ، بۆته‌ یه‌كێك له‌ مژاره‌ گه‌رمه‌كانی رۆژه‌ڤی رووسیا و جیهان ، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به‌ هێڵی بۆڕی ده‌ریای ره‌شه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

ئه‌لێكزانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا گوتیشی: نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به‌ هێڵی بۆڕی ده‌ریای ره‌شه‌وه‌ ده‌به‌ستینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ مژاره‌ گه‌رمه‌كانی رۆژه‌ڤی رووسیا و جیهان.

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌وان هێڵی نه‌وت و گازی كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه‌ بۆڕی ده‌ریای ره‌ش و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی كوردستان له‌ رێگای توركیاوه‌.

 

رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.