Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:59

هەوڵى جیدى بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکانى هه‌رێم ده‌درێت

هەوڵەکان لەگەڵ بەغدا و سەرجەم لایەنەکان بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان بەردەوامن
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران هەوڵی جیدی هەیە بۆ ئەوەی گرفتی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان چارەسەر بکرێت.

ئومێد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رایگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ بڕیارێکمان بۆ نەهاتووە کە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بکرێتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکان لەگەڵ بەغدا و سەرجەم لایەنەکان بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان بەردەوامن".


گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو  گەیاندن بۆ باسنیوز ئاشکرا کرد" داخستن و ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی کوردستان لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە، بۆیە چاوەڕوانی ئەوەین بەغدا ئەو بڕیارە لاببات و هێڵەکان دیسان بکرێنەوە بەڕووی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا".

لە کۆتاییدا ئەوەشی خستە ڕوو" لەمبارەوە هەوڵەکان بەردەوامن و چاوەڕوانیی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی بەغداین کە لەوێوە فەرمان دەربچێت بۆ چارەسەریی ئەو گرفتە".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.