Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:58

ته‌لار فایه‌ق: له‌باره‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان هیچ گۆڕانکارییه‌ک رووینه‌داوه‌

بڕیاربوو فرۆكه‌یه‌ك له‌شاری‌ مانچسته‌ری‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیاوه‌ گه‌شت بۆ فرۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر بكات
کوردستان TV
100%

ته‌لار فایه‌ق گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كان، ئه‌وا ده‌بێ بریاره‌كه‌ كۆنه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه‌، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌.

ته‌لار فایه‌ق ئه‌مڕۆ له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌سیمنارێكدا له‌باره‌ی‌ كاردانه‌وه‌و رێگه‌چاره‌كانی‌ داخستنی‌ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ وتی‌ هیچ گۆرانكارییه‌ك رووینه‌داوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كان.

باسی‌ له‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ بڕیاربوو فرۆكه‌یه‌ك له‌شاری‌ مانچسته‌ری‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیاوه‌ گه‌شت بۆ فرۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر بكات، هه‌موو كاره‌كانی‌ رێكخرابوو، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌و بریاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌راگرتنی‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ هه‌ردوو فرۆكه‌كه‌ی‌ هه‌رێم، ئه‌و گه‌شته‌ ئه‌نجامنه‌درا.

ته‌لار فایه‌ق گوتیشی‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كان، پێویستی‌ به‌ بریارێكه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێش خۆی‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گۆرانكارییه‌ك روینه‌داوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.