Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:35

به‌ره‌ی نوسره‌ هۆشداریی ده‌داته‌ سوپای تورکیا

به‌ره‌ی نوسره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌ره‌ی نوسره‌ هۆشداریی ده‌داته‌ سوپای توركیا و "سوپای سووریای ئازاد" كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، كه‌ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی به‌نیازن له‌ پارێزگای ئیدلب ئه‌نجامی بده‌ن، گه‌شت و سه‌یران نییه و رووبه‌ڕووی به‌رگیی سه‌خت ده‌بنه‌وه‌‌".

ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ كه‌ به‌شێكن له‌ رێكخراوی قاعیده‌، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "رووبه‌ڕووی هه‌ر هێزێك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ بینه‌ ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامی توركیایه‌ بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی بریاره‌ ئه‌نجامی بدات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا بایه‌خێكی زۆر به‌ قسه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دراوه‌ كه‌ گووتی: "سوپای ئازاد به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ پاڵپشتی ئاسمانی ده‌كرێت".

به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ئیدلب سه‌پاندووه‌، به‌تایبه‌تی پاش درووستبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌دا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.