Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:23

ئەندریا پێرلۆ بەیەکجاری لە تۆپی پێ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌

پێرلۆ: چیتر تەمەن رێگەم پێنادات لە یاریكردن بەردوام بم
کوردستان TV
100%

ئەندریا پێرلۆی ئەستێرەی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانەی نیۆیۆڕك سیتی ئەمەریكی بڕیاری وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردنی تۆپى پێ دا.

پێرلۆ لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ رۆژنامەی (لاگازیتا دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی گوتی: لە كانوونی دووەمی داهاتوودا گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی نیۆیۆرك سیتی تەواو دەبێت و ئەو كاتەش باشترین كاتە بۆ وازهێنانی یەكجاری لە یاریی تۆپی پێدا.

پێرلۆى 38 ساڵ، زیاتر گوتی: چیتر تەمەن رێگەم پێنادات لە یاریكردن بەردوام بم و رۆژانە بەهۆی یاریكردن و مەشق و راهێنانەوە تووشی كێشەی توانای جەستەیی و پێكان دەبمەوە، بۆیە پێموایە كاتی ئەوە هاتووە بەیەكجاری لە تۆپی پێ دوور بكەومەوە.

پێرلۆ بەیەكێك لە یاریزانە هەر سەرەكەوتووەكانی ئیتاڵیا و یانەكانی میلان و یۆڤانتۆس دادەنرێ و لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا چەندان دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2015وەش لە خولی تۆپی پێی ئەمەریكا و لە ریزی یانەی نیۆیۆڕك سیتی یاریی دەكات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.