Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:42

هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق یەکەم یاریی مۆندیالی 2017 لە هیندستان ئه‌نجام ده‌دات

عێراق له‌گه‌ل مەكسیك یارى دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەمه‌ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق یەكەم یاریی مۆندیالی 2017 لە وڵاتی هیندستان بۆ خوار تەمەن 17 ساڵی، بەرامبەر هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی مەكسیك ئەنجام دەدات.

هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق لە كۆمەڵەی شەشەمی مۆندیالی 2017 بۆ خوار تەمەن 17 ساڵی یاریی دەكات كە بە كۆمەڵەی ئاسنین ناو دەبرێ بەهۆی بەهێزی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەكە كە ئەوانیش پێكهاتوون لە چیلی، ئینگلتەڕا و مەكسیك.

هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق تاكە نوێنەری هەڵبژاردەكانی وڵاتانی عەرەبییە كە وەك پاڵەوانی ئاسیا بەشداریی لە پاڵەوانیەتییەكەدا دەكات.

یارییەكە سەعات 5:30ی سەر لە ئێوارە بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی یۆبا بەهاراتی كریرانگان لە شاری كالكوتای هیندستان بەڕێوە دەچێت.

قەحتان كتەیر راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو: هەرچەندە ئامادەكارییەكانی یاریزانان وەك پێویست نەبووە، بەڵام سەرجەمیان ورەیان بەرزە و ئەمەش دۆخێكی باشە و بەو هیوایەن لەنێو یاریگەش هەر بەهەمان ورەوە دەركەون بۆ ئەوەی لە یەكەم یارییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەكسیك سەركەوتن بەدەست بێنین.

راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق نەیشاردەوە كە دەیانەوێ روویەكی گەشی وەرزشی وڵاتەكەیان پێشكەش بە هەموو جیهان بكەن و لە پاڵەوانیەتیی مۆندیال ئاستێكی ناوازە پێشكەش بكەن.

مۆندیالی تازەپێگەیشتووان لە شەش كۆمەڵە پێكهاتووە بەمشێوەی خوارەوە:-

كۆمەڵەی یەكەم / كۆڵۆمبیا – گانا – هیندستان و ئەمەریكا

كۆمەڵەی دووەم / نیوزلەندا – توركیا – پاڕاگوای و مالی

كۆمەڵەی سێیەم / ئەڵمانیا – كۆستاریكا – ئێران  و گینیا

كۆمەڵەی چوارەم / بەڕازیل – ئیسپانیا – كۆریای باكور و نێجیریا

كۆمەڵەی پێنجەم / كالیدۆنیا – فڕەنسا – هیندۆڕاس و ژاپۆن 

كۆمەڵەی شەشەم / چیلی – ئینگلتەڕا – مەكسیك و عێراق  

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.