هونەرمەندی كۆڵۆمبی شاكیرا، لەسەر دەنگۆی جیابوونەوەی لە جیرارد پیكێی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا پهیامێكى فەرمی بڵاوكردەوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ بڵاویانكردەوە كه پیكێ و شاكیرا كۆتاییان بە هاوسەرگیرێتیەكەیان هێناوەو لەیەكتر جیابوونەتەوە، بەڵام هەواڵەكەیان بە نهێنی هێشتووەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی "شاكیرا" لە بەیانێكدا كە گۆڤاری "HOLA" بڵاویكردووەتەوە رایانگەیاندووە تا ئێستا پەیوەندییەكانی شاكیرا و پیكێ توندو تۆڵە و كارەكانی نێوانیان بەباشی بەڕێوەدەچن.
بڵاویشیانكردووەتەوە تەواوی ئەو هەواڵانەی لە ماوەی رابردوودا بڵاوكراوەتەوە دوورن لەراستیەوەو ئامانج لێیان لێدانە لە پیكێ.
جیرارد پیكێ لە ئێستادا لە ژێر پەستانێكی زۆردایە بەتایبەتی دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ئیسپانیا راگەیاند.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.