Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:54

ده‌ستپێکردنى دوایین قۆناغى کۆنترۆڵکردنى ره‌ققه‌ راگه‌یه‌ندرا

هه‌سه‌ده‌، له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى لێده‌كرێت
کوردستان TV
100%

 

هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، ده‌ستپێكردنى دوایین قۆناغى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه‌ى راگه‌یاند.

هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به‌ هه‌سه‌ده‌، له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعشه‌وه‌ پشتیوانى لێده‌كرێت.

فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه‌، ئامانجى داهاتوومان گه‌مارۆدانى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى یاریگاى گه‌وره‌ى ره‌ققه‌یه‌.

پێشتر وته‌بێژى ژوورى عه‌مه‌لیاتى توڕه‌یى فورات، جیهان شێخ ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى یه‌كجاره‌كى ره‌ققه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشى: تا ئێستا توانراوه‌ له‌ سه‌دا 85ى شارى ره‌ققه‌ له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وامه‌.

پرۆسه‌ى شه‌ڕى ره‌ققه‌ له‌ حوزه‌یرانى رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سێ ساڵه‌ شاره‌كه‌ كراوه‌ته‌ ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له‌ سووریا.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.