Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:19

کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا چاره‌نووسى تورکیا یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی (DW)ـی ئه‌ڵمانی به‌شی توركی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌ورووپا رێككه‌وتووه‌ تا بتوانن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌نگی پێویست له‌باره‌ى راگرتنى پرسى ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبكه‌نه‌وه‌.

له‌م باره‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وولاتانى ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا، داوا ده‌كه‌ن هاوكارییه‌كانیان بۆ توركیا كه‌م بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ توركیا له‌رووی مافی مرۆڤ و ئازادی تاك و رۆژنامه‌نووسان رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چێت و پێشێلی یاساكان ده‌كات.

تێزانین چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا گوتبووی كه‌ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا خاوه‌ن به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه‌ و جێی متمانه‌ى توركیا نییه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.