Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:36

لە ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق و سووریا شەڕێکى یەکلاکەرەوە دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێت

تاكو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار چەكداری داعش لەو ناوچانەدا ماون
کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای هاوپەیمانی دژی داعش ڕایگەیاند، شەڕی گەورەو یەكلاكەرەوە دژی داعش لە ناوچەكانی سنووری عێراق و سووریا دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەستپێدەكات.

ڕۆبەرت سوفجی جێگری فەرماندەی گشتی كردە سەربازییەكانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، لە ناوچەكانی نێوان ڕووباری فورات و سنوری عێراق و سووریا شەڕی گەورە دەستپێدەكات و سەرجەم هێزە زەمینیەكان دەبرێن بۆ ئەو ناوچانە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەزووترین كات.

ڕاشیگەیاند، بەپێی زانیارییەكان تاكو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار چەكداری داعش لەو ناوچانەدا ماون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێكخراوی داعش ئەو مەترسییەی جارانی نەماوەو ناتوانن شەڕی بەرەیی بكەن، بەڵكو زیاتر لەشێوەی تیمی بچووك جوڵە دەكەن و لە بەردەم سووپای عێراق خۆیان ناگرن و ته‌نها شەڕی پارتیزانی دەكەن.

ووتیشی، لەم شەڕانەی دوایدا زیاتر لە هەزار چەكداری داعش خۆیان ڕادەستكردووە كە زۆرینەیان خۆیان داوەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگەو لە داهاتووشدا ئەركی پۆلیسی عێراقە چاودێری ئەو گروپانە بكەن و نەیەڵن تەشەنە بسەنن و لە ناویان بەرن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.