Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:41

ئاگرێکی گه‌وره‌ له‌ بازاڕێکی مۆسکۆ که‌وته‌وه‌

بازاڕه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی بیناو دیكۆر
ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازاڕێكی مۆسكۆ
کوردستان TV
100%

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی روسی ، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازارێكی گه‌وره‌ له‌ باشووری رۆژئاوای مۆسكۆ كه‌وته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌س له‌ نێو بازاره‌كه‌ رزگار كران و ژماره‌یه‌ك برینداریشی لێكه‌وته‌وه‌. 

ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ نزیكه‌ی 55 هه‌زار مه‌تر دووجا كه‌وته‌وه‌، ئه‌و بازاڕه‌ش تایبه‌تمه‌ند بوو به‌ فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی بیناو دیكۆر، به‌ پێی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ دووكه‌ڵێكی زۆری به‌ دواوه‌ جێهێشت، زیاتر له‌ 290 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ و 170 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ . 


ئاماده‌كردن / سوهێل تاهیر .. كوردستان تی ڤی  

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.