Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:21

ناوه‌ندی چاندی کۆمه‌ڵایه‌تیی زاگرۆس له‌ سنه‌ کراییه‌وه‌

ناوه‌رۆكی كاره‌كه‌ فێركاریی زمانی یه‌كگرتووی كوردی، به‌ ئه‌لف و بێی سۆرانی و لاتین
sna-zagroz
کوردستان TV
100%

 له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوه‌ندی چاندی كۆمه‌ڵایه‌تیی زاگرۆس به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چالاكانی شاری سنه‌ كراییه‌وه‌.

سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی مام جه‌لال و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی ڕێگه‌ی رزگاری كوردستان به‌شداربوان خوله‌كێك هه‌ستانه‌ سه‌رپێ و پاشان هه‌ریه‌ك له‌ جه‌بار ده‌ست‌باز، موحسێن مورادی، د. حوسێن محمه‌دزاده‌، عیرفان ساعیدپه‌نا، سه‌باح موفیدی، سوهه‌یلا محمدپوور، جه‌هانگیر هاشمی له‌سه‌ر گرنگیی ناوه‌نده‌كانی چالاكیی و رێزگرتن و فێركاری زمانی دایك قسه‌یان كرد

ئامانجی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ مه‌به‌ستی فێركاریی زمانی كوردی له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستا كه‌ له‌ زانكۆ و قوتابخانه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ده‌بێ فێركاری زمانی دایكی ئه‌نجام نادرێ، به‌رێوه‌ ده‌چێت، له‌ڕاستیدا له‌ ڕۆژهه‌ڵات حیزب و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ بتوانێ به‌ شیوه‌یه‌كی فه‌رمی یارمه‌تیی خه‌ڵك بدات و فێركاری ڕۆشنبیری ئه‌نجام بدات نییه‌، بۆیه‌ حوزووری NGOكان و به‌رده‌وامییان له‌ چالاكیی كاری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و ناساندنی مێژوو و ئامانجی گه‌لی كورد به‌ خه‌ڵك به‌ تایبه‌ت لاوان و قوتابیان زۆر پێویسته‌.

ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی زاگرۆس پێشتر وه‌كوو كه‌سانێك كه‌ خه‌می گه‌ل و نیشتمان و ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كوردیان هه‌بووه‌، له‌ ناوه‌نده‌كانی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی و زانكۆكان هه‌وڵ و تیكۆشانی زۆریان داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باربوونی بارودۆخه‌كه‌ و قه‌یرانی ئابووری زۆربه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ داخراون.

ئێستا ئه‌م ئه‌ندامانه‌ وه‌كوو ده‌سپێكی دووباره‌، دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی زاگرۆسیان به‌ مه‌به‌ستی فێركاریی زمانی كوردی و ڕۆشنبیری و كاركردن بۆ گه‌لی كورد دامه‌رزاندووه‌.

ناوه‌رۆكی كاره‌كه‌ فێركاریی زمانی یه‌كگرتووی كوردی، به‌ ئه‌لف و بێی سۆرانی و لاتین، هه‌روه‌ها به‌شی په‌روه‌رده‌ بۆ ناساندی جوگرافیا و مێژوو و چالاكییه‌كانی گه‌لی كورد له‌ ده‌وه‌ری مێژوویی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌.

پۆله‌ فێركارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی زاگرۆس بریتین له‌

- ڕێنووسی ئارامی و لاتینی كوردی - ڕێزمانی كوردی سۆرانی (زاراوه‌ی فه‌رمی)

-زانسته‌ مرۆییه‌كان كه‌ بریتییه‌ له‌: جوگرافیای كوردستان، مێژووی كوردستان، كۆمه‌ڵناسی، مافناسی  ڕامیاری.

به‌شه‌كانی دیكه‌ش بریتی ده‌بن له‌: هاوبیری، زمانی ئینگلیزی و چه‌ندین په‌نێل و كارگه‌ی فێركاریی دیكه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.