به‌هات كه‌ریم یه‌كێك له ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی زیاتر بڵاوكردنه‌وه و هاندانی هاووڵاتییانی سنووری پێنجوێن و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه رووبكه‌نه‌وه كتێب خوێندنه‌وه و خۆ رۆشنبیكردن، هاوكات به‌هۆی كه‌می و نه‌بوونی وه‌ك پێویستی په‌ڕتوكخانه، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئه‌ندێشه و به‌هاوكاری رێكخراوی ناحكوومی و خۆبه‌خشی ره‌زبه‌ر، گه‌وره‌ترین پێشانگای كتێب كرایه‌وه.
شایانی باسه له‌پێشانگاكه‌دا داشكاندنی له 40% بۆ كتێبه‌كان كراوه، كه تیایدا به هه‌زاران ناونیشانی جیاواز له گشت بواره‌كان و به‌زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی) خراوه‌ته‌ڕوو.
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ری باس نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.