Erbil 38°C سێشەممە 08 نیسان 10:20

داعش چه‌کداره‌کانی بۆ بیابانی رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌گوازێته‌وه‌

چه‌كدارو كه‌لو په‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌ی قائیمه‌وه‌ بۆ بیابانی ئه‌نبار گواسته‌وه‌
رێكخراوی تیرۆریستی داعش
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (80 وشە)
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، چه‌كداران و كه‌ل و په‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌ی قائیمه‌وه‌ بۆ بیابانی پارێزگاكه‌ گواسته‌وه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ئازاد كردنی ناوچه‌ی قائیم . 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، دوای شكستهێنانێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ كاتی ئازادكردنی شاری عانه‌ و دواتریش حه‌ویجه‌ ، رێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌كداران و ته‌واوی كه‌ل و په‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ بیابانی رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌گوازێته‌وه‌ . 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان چاودێری جوڵه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن و بۆردومانیان ده‌كه‌ن . 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.