Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:30

سه‌در هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر مالیکی

بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و دیموكراتی هه‌ڵسێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه‌ نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی خاكی عێراق ماوه‌ بیفرۆشێ، تاكه‌ سوودمه‌نده‌ له‌ مانه‌وه‌ی كۆمسیۆنی ئێستای عێراق.

هه‌روه‌ها سه‌در روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگی چاكسازیخوازان كپ نابێ و ئه‌و كۆمسیۆنه‌ ده‌بێ نه‌مێنێت، چاكسازی و چاكسازیخوازان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران، له‌سه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانتاران پێویسته‌ داوای خۆپێشانده‌ران به‌دی بهێنن و ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ و ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و دیموكراتی هه‌ڵسێته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در دژایه‌تییه‌كی ڕوونی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق  ده‌كات كه‌ به‌ تاكه‌ ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی هه‌ژمار ده‌كرێ.

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.