Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:44

پێشمه‌رگه‌ دوو چه‌کداری داعشى کوشت و یه‌کێکیشی به‌ دیل گرت

چه‌كدارانی داعش به‌ ئاڵای سپییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ پێش
پێشمه‌رگه‌ دوو چه‌كداری داعشى كوشت و یه‌كێكیشی به‌ دیل گرت
کوردستان TV
100%


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9/10/2017 كاتژمێر 6:45 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی شه‌ڕێكی توند له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و تیرۆرستانی داعش روویدا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتنیان  قاره‌مانیه‌تیه‌كی تریان تۆماركرد.

دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌یانی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای 10ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شه‌رێكی سه‌خت روویدا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند و 2 چه‌كداری داعشیان كوشت و چه‌كدارێكیش به‌ دیل گیراوه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزیش گیانی خۆی له‌ پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان  به‌خشی و له‌و هێرشه‌ له‌ناكاوه‌ی  چه‌كدارانی داعش شه‌هید بوو.

كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌ لاوازی چه‌كدارانی داعش كردو وتی كه‌ تیرۆرستانی داعش دوا هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان نه‌زۆكه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و شكست به‌ هه‌ر هێرشێك ده‌هێنرێ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر كوردستان.

كه‌ركوكی راشیگه‌یاند چه‌كدارانی داعش سه‌ره‌تا به‌ ئاڵای سپی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ و مه‌به‌ستیان بوو نیشانی پێشمه‌رگه‌ی بده‌ن كه‌ خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ چه‌كه‌كانیان راكێشاو هێزی پێشمه‌رگه‌ش بوێرانه‌ رووبه‌روویان وه‌ستان و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.